ئاسۆ عەبدولـلەتیف
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)بەهۆی گرفتی قانوونی و دۆسیەی داخستن لە دادگای دەستووریی تورکیا، ئەمجارە لەژێر ناوی پارتی چەپی سەوز – یەسەپە، بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ی تورکیادا دەکات. بەپێی لێدوانی هاوسەرۆکانی هەدەپە پشتگیری لە کاندیدی هاوپەیمانی میللەت، کەماڵ کڵیچدار ئۆغلۆ، دەکەن.
ئامانجی هەدەپە بۆ ئەم هەنگاوە ناچارییە بریتییە لە سێ خاڵ؛
*کۆتایی حوکمی تاکڕەویی و فاشیزمی ئاینی.
*بەشداری لە کاراکردنەوەی سیستمێکی دیموکراسی پەڕلەمانی بۆ ئایندە.
*سازکردنی کەش و هەوای زیاتر بۆ کرانەوەو پێدانی ماف و ئازادی بە کوردانی باکورو کۆتایی دیسپۆتیزم و زیندانیی زۆرەملێ.
کورد دەبێت سەردەمی نکوڵیکردن و ڕەدکردنەوەی سیستمی دڵڕەقانەی سیستمی کەمالیزم تا عوسمانیزمی نوێیان بیرنەچێتەوە، لە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە
ساڵی ١٩٢٥ و ڕاپەڕین و شۆڕشی ئاگریی-ئارارات لە ساڵی ١٩٣٠ و کۆمەڵکوژیەکانی دێرسیم و سەرهەڵدانەکانی سەیدڕەزاو هۆزەکان لەساڵی ١٩٣٧ تا کۆمەڵکوژی شێرناخ و ئامەدو عەفرین و سەرێکانی یەک پارچە تابلۆی ڕەشە بەسەر ئەو ئایدۆلۆژیا ڕەق و سێنتڕاڵەی تورک، کە بەناوی ئازادی و کرانەوەو مافپێدانەوە هاتن و دواتر زنجیر‌و کەلەپچەو خوێنیان بەخشییەوە.
کورد کەمینەیە لە تورکیا، ناتوانن ڕۆژی هەڵبژاردن بکەنە ڕۆژی هەڵهاتنی خۆری ئازادی یەکجارەکی و وەدەستخستنی حوکمڕانی، چاوەڕوانیتان لە هەدەپە لە سیستمێکی ڕەگداکوتراوی سەدساڵەی فاشی و خاوەن باکگراوندی نکوڵیلێکردن زۆر نەبێت، لێ دەتوانن بەرخودانی دەنگدان بۆ گۆڕینی سەرۆکایەتی کۆمار‌و پەڕلەمانێکی چالاک وەڕێبخەن و سزای سیاسیی ئەو مۆدێلە لە فاشیزم و ئەو جۆرە پرەنسیپە ژەهراوییە بدەن کە بەدرێژایی بیست ساڵی ڕابردوو کوردی هێنا بەچۆکداو وەک کۆیلەو نەتەوەیەکی ئاستنزم مامەڵەی لەتەکدا کرد.
نابێ هەرگیز هێڵی نیۆفاشیزمی لیبڕاڵ و چەپ و فاشیزمی ئاینیی بیربچێت، هەدەپە کە لەژێر پلاتفۆڕمی پارتی چەپی سەوزدا دەنگەکانی دەبەخشێتە کاندیدی سەرسەختترین نەیارە مێژووییەکەی خۆی کە پارتەکەی کەمال ئەتاتورکە! دەبێ حساباتی وردی بۆبکات چونکە ئەمانە سبەی دەبنە پایەو داڕێژەری فیکری نوێی دەسەڵات، وەک ئەرگەنەکۆن و گورگە بۆرەکان و مەهەپەی نەژادپەرست و ڕوانگە فیکریەکانی نیۆفاشیزم و ڕاسیستی نوێ دژی کورد‌و مافەکانی.
ئەوەی ئەردوغان و ئاکه‌په‌ی بێزارکرد لە ڕابردوو سه‌ختتر له ده‌نگی تفه‌نگه‌کان، تێزی مهدهنیانەو ھێڵی کارکردنی سیاسی و په‌رله‌مانی و دیبلۆماسی و کرانه‌وه‌ی کورد بوو به‌ڕوی جیهان و ئاشته‌واییدا لەساڵانی پێشوو، بۆیه ده‌وڵەتی فاشیزمی قووڵی ئەرگەنەکۆنی دینیی بەخێرایی هات ویستی له شکۆی کاراکته‌رو ڕه‌مزه کاریزمییە کوردیەکانی باکور بدات و توندی کردن لە زیندان، تاوەکو قەیران و وێرانەکەی ناو تورکیا دەرنەکەوێت، زبڵ و خاشاکی دەوڵەتی پێ بشارێتەوە، نەیزانی ھەزاران ڕەمزی وەک دەمیرتاش و عوسمان بایدەمیرو پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار دێن بەدوایدا.
لە تورکیا، گرفتەکە مێژوویی و سیاسییە تورک خۆی دروستکەریەتی نەک کورد، ئەمە جەدەلێکی مێژوییە، مه‌به‌ستی ده‌وڵەتی قووڵ، فاشیزم و سەرکوت و سرینەوەیە، سڕینه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی و سایکۆلۆژی و کولتوریی تاکی کوردەو دەرەنجامەکەی فەتارەتە بۆ خودی تورکیا کە پێچی خواردوە بە قەیرانی سەختی ئایدۆلۆژی و ئابوری و سیاسی، ئەردوغان کێشەکانی ھەڵواسی بە قودس و غەززەو ختوکەدانی جیھانی ئیسلامی و ئەنجامدانی لوتکەی ئیسلامی بۆ پشتگیری لە قودس بەمەبەستی زیندووکردنەوەی خەونی خەلافەت و وێنەکێشان بۆ عوسمانیزمی نوێ لەبەرگی ناتۆ‌و هێزی مۆدێرنەی میلیتاندا.
كاتێك سوڵتان خه‌ریكی هه‌مواری یاساكانی
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و توندكردنی ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكانی خۆی بوو له كۆشكی كۆماریی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سیستمی وڵاتی له په‌رله‌مانیه‌وه گۆڕی به سه‌رۆكایه‌تیی تاكڕه‌و، ته‌واوی ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی خسته سووچی زیندان و په‌راوێزكردنه‌وه، كورده‌كان و گویله‌نییه‌كان و كه‌مالییه‌كان و سه‌رمایه‌داران و به‌شێك له میدیاكاران و چه‌په‌كانی توركیا، دواجار هه‌ر ئه‌مانیش بوون هاوسه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شارەوانیەکانیان به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی كه‌مالیزمی نوێ گۆڕی و بۆ یه‌كه‌مجار شكستیان به ئه‌ردوغان تاقیكرده‌وه و سزایاندا، ناكرێت پارتێك ئازادی سیاسی و ئازادی بیر‌ورا بخاته ژێر پرسیار‌و له‌كه‌داری بكات و هه‌زاران چالاكوانی سیاسی و پهرلهمانتارو هاوسه‌رۆكی وه‌ك ده‌میرتاش بخاته زیندان و هه‌مان كات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بكات ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشێ بۆ سه‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه بێباكی ئه‌ردوغان به‌رانبه‌ر به كورد و هه‌ده‌په و داخستنی ته‌واوی ده‌رگاكانی ئیمراڵی و گۆشه‌گیركردنی ئۆج ئالان و پرسی رۆژئاوای كوردستان و كۆمه‌ڵكوژی عه‌فرین و كۆبانی و ده‌یان پرسی هه‌ستیار وایكرد ته‌نانه‌ت توركه هۆشمه‌نده‌كان به دۆخه‌كه رازی نه‌بن، کورد ئێستا لە نێوان ئەو دوو کامپەدایە، دەبێت خۆی سیاسەت بکات و گوتاری ڕاقی بەرهەم بهێنێت و عوسمانیزمی نوێ بەکەڵکی نەهات ئاخۆ کەمالیزمی نوێی کڵیچدار ئۆغلۆو ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ کە هەر بەدەنگی کورد سەرکەوت بۆ شارەوانی ئەستەنبوڵ چی بۆ کورد دەکەن؟
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *