جۆینی تیلیگرام بن

فرمێسکی تیمساحی چیە چۆن بووەتە دەستەواژەیەکی سیاسی؟

فرمێسکی تیمساحی چیە چۆن بووەتە دەستەواژەیەکی سیاسی؟

تیمساحەکان یەکێکن لە ئاژەڵە مەترسیدارەکان و دەتوانن لە ماوەیەکی کەمدا نێچیرەکانیان پارچە پارچە بکەن.
بەڵام لە فەرهەنگی سیاسی کوردا دەستەواژەی فرمێسکی تیمساحی زیاتر بۆ سیاسییە پۆپۆلیستەکان بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا تایبەت بە نیە زمانی کوردیی و لە زۆربەی زمانەکانی دیکەشدا بەکار هاتووە.
فرمێسکی تیمساحی لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە پێکهاتەی جەستەی ئەو ئاژەڵە دڕندەیەوە هەیە کاتێک فرمێسک لە چاوەکانی دێتە خوارەوە وا دەردەکەوێت کە خەمبار و بێ تاقەت بێت بەڵام هۆکارێکی دیکە لە پشت فرمێسکەکانیەوەن.
ئەوەی فرمێسکی سیاسییەکان بە فرمێسکی تیمساحەکان دەبەستێتەوە ئەوەیە، هەندێکجار بە هێندەی دڕندەیی ئەو ئاژەڵە بۆ لەناوبردنی نێچیرەکەی سیاسییەکانیش یاسا و بەرژەوەندی گشتی و تەنانەت هاووڵاتیانش دەکەنە نێچیری خۆیان.
سروشتی تیمساحەکان وایە کاتێک نێچیرێکی گەورە ڕاو دەکەن و دەیخۆن، دەمیان بە گەورەیی دەکەنەوە بەوەش هەوا لە جیووبەکانی گیر دەبێت و وادەکات فرمێسک لە چاویان بێتەخوارەوە!
لە ڕاستیدا لەکاتی ئەو فرمێسکانەدا تیمساح نە ئازاری هەیە نە خەفەت، بۆیە “فرمێسکی تیمساحی” بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە دووڕون و تەنها وا خۆیان دەردەخەن کە بەداخ بن بەڵام لەڕاستیدا هیچ کێشەیەکیان نییە.
بەگشتی لە زۆربەی کلتورەکانی دنیادا سیاسییەکان و بازرگانەکان دوو نمونەن کە زۆرترین جار ئەم دەستەواژەیان بۆ بەکارهاتووە ئەوەش بەهۆی زۆربەیان وا خۆیان نیشان دەدەن کە لە بەرژەوەندی خەڵک و وڵاتەکایندان بەڵام زۆرینەی کاتەکان پێچەوانەکەی راستبووە.
خۆ ئەگەر کەسایەتییەک هەردوو تایبەتمەندییەکەی تێدا کۆبوویەوە ئەوا هەر قسە و گوفتارێکی دەبێتە جێگەی گومانی خەڵک و هەر خەم و پەژارەیەکیش کە هەیبێت و بۆ رای گشتی نمایشی بکات وەک فرمێسکی تیمساحی وێنا دەکرێت.
ئێستا لە کوردستان سیاسییەکان بازرگانن و بازرگانەکانیش بە پشتیوانی سیاسییەکان بازرگانی دەکەن بۆیە کار و پڕۆژە سیاسییەکان بەردەوام لە دەوری کۆکردنەوەی پارە و سامان لەسەر شانی هاووڵاتیان دەسوڕێنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو