فیلمی کوردی ‘In The Blind Spot’ لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاش و له دەرهێنانی ئایشە پۆلات، سینەماکاری کورد، چوار خه‌ڵاتی له 42مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئیسته‌نبووڵ به‌ده‌ستهێنا.
فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای سینه‌مایی میتۆس فیلمە، له دووه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕکێی ‘نه‌ته‌وه‌یی’ له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئیسته‌نبووڵ له تورکیا نمایشکرا و خه‌ڵاتی باشترین فیلم بۆ مەمەد ئەکتاش، باشترین سیناریۆ بۆ ئایشە پۆلات، باشترین مۆنتاژ بۆ سه‌رحه‌ت مۆتلۆ و یۆرگ ولکمار و خه‌ڵاتی فیپێڕشی واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رخنه‌گرانی فیلم.
ئایشە پۆلات، ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه، دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ؛ به شانازییه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێشکێش به دایکانی شه‌ممه کرد که منداڵان و ماڵباتەکانین له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه ساڵانێکی دوور ر درێژه بێسه‌ر و شوێنکراون.
مەمەد ئەکتاش، بەرهەمهێنه‌ری فیلمەکە لە وتارێکدا رایگه‌یاند، زۆر به‌خته‌وه‌رن که چالاکی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن فیلمه‌که‌ی ئەوانەوە گرینگی ئه‌وتۆی پێدرا.
In The Blind Spot لەلایه‌ن کۆمپانیای ئارت هوود ئینتەرتەیمنت له ئاستی دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه، له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی ‘به‌رکه‌وتنه‌کان’ لە 73یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا نمایشکرا و بەربژێری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئەم رووداوه بوو.
فیلمی سینه‌مایی In The Blind Spot لە رێگەی چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممە، باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک لە بارەی ژیانی “ئەیووب ئازیز چاپکورت”، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.
42مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئیسته‌نبووڵ، به نمایشی 59 به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی، بەشی پێشبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی، بەشی پێشبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی کورته فیلم، بەشی پێشبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵگه‌فیلم و چه‌ندین به‌شی دەرەوەی پێشبڕکێی له رۆژانی 7 تا 18ـی نیسانی 2023 لە ئیسته‌نبووڵی تورکیا به‌ڕێوه‌چوو.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *