جەلال نەقشبەندی، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، نوێترین بەرهەمی پێشکێش بەو شارە دەکات.
جەلال نەقشبەندی رایگەیاند، گۆرانی هەڵەبجە یەکێک لە بەرهەمەکانیەتی کە لە ئەلبوومی ‘نیشتمان’ بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە تۆماری کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرهەمەکە لە مێلۆدی و ئاوازی خۆیەتی، دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن شەهباز شاهینپوور کراوە و لە هۆنراوەی ئاشنایە. گوتیشی: “کۆمەڵێک هونەرمەند و ژەنیاری پەنجە شیرن لەم بەرهەمە بەشدارن”.
نەقشبەندی، روونیشیکردەوە، بەم زووانە ئەلبوومی ‘نیشتمان’ لە سپۆتیفای بەردەست دەبێت.
کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بەرهەمەکە لەلایەن باوان بەرزنجی کراوە و هونەرمەند چیا مەدەنی مۆنتاژی کردووە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *