جۆینی تیلیگرام بن

پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە سوێد بەڕێوەچوو

پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە سوێد بەڕێوەچوو

پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” بە به‌شداریی شاعیران و نووسه‌رانی کورد لە شاری یۆتۆبۆری لە سوێد بەڕێوه‌چوو.

کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، لە چوارچێوەی میکانیزمی کارە ئەدەبی و رۆشنبیرییەکانی ساڵانەی خۆی، پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” Goteborg بە به‌شداریی ژمارەیەک لە شاعیر و نووسەرانی کورد و لە ژێر ناوی “شاعیره به ئەزموون و توانستە نوێیەکان” لە هۆڵی “فۆڵکت هیووس” Folkets Hus Hammarkullen لە شاری یۆتۆبۆری لە سوێد بەڕێوه‌برد.

شاعیرە بەشداربووەکانی پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” بریتیبوون لە: خاڵە حەمە، گۆران مەریوانی، پشکۆ نەجمەدین، مەریوان هەڵەبجەیی، کاوە زەریفی، حەکیم میرزا، سروە عوسمان، رۆژا یاسر و بەناز عومەر.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو