جۆینی تیلیگرام بن

رۆمانەکانی رۆماننووسێکی کورد لە دیاسپۆرا پڕخوێنەرترینن

رۆمانەکانی رۆماننووسێکی کورد لە دیاسپۆرا پڕخوێنەرترینن

رۆمانی “خانەقای میرزا” لەلایەن ناوەندی وەشانی کەپرەوە بڵاوکرایەوە. میران ئەبراهام، نووسەری رۆمانەکەیە و ئەوە چوارەم رۆمانییەتی بڵاودەکرێتەوە و یەکێکە لەو رۆمانانەی زۆرترین خوێنەریان لە دیاسپۆرادا هەیە.

میران ئەبراهامی رۆماننووس لەبارەی رۆمانەکەیەوە وتی، “میرزا ئەو کەسانەن کە نەیانتوانیوە خوێندن لە حوجرە و تەکیەکان تەواوبکەن، بەڵام من بەدوای ئەو کەسایەتییانەدا گەڕاوم کە لەو تەکیە و حوجرانەوە هاتوون و کاریگەرییان بەسەر کۆمەڵگەی کوردییەوە هەبووە.”

رۆماننووسە کوردەکە دەڵێت، “لە رۆمانەکەمدا لە ساڵی 1935ـەوە دەستپێدەکەم، کاتێک کورد لە باشووری کوردستان دەیەوێ بەهێزبێت و ئینگلیزەکانیش دەسەڵاتیان کەمتر دەبێتەوە، لەو کاتەکدا لە کوردستان دوو رەوت دروست دەبن کە رەوتی چەپ و رەوتی نەتەوەییەکانن و دەمەوێ بە نەوەی ئیستا بڵێم کێ بوون ئەو رەوتانەیان دروستکرد و هەروەها باسی هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق دەکەم و چۆن کورد بەشداریی تێدا کردووە، دواتر چۆن لە ساڵی 1954 بەرەی نیشتمانی بەشداری کرد”.

ناوەندی کەپر چوارەمین رۆمانی “خانەقای میرزا” بڵاودەکاتەوە کە لە ئەوروپاش مافی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە و هەر کەسێک بیەوێ یان داوای بکات دەتوانێت لە رێگەی وەشانی کەپر دەستیان دەکەوێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو