جۆینی تیلیگرام بن

مەمۆ نیشان بەرهەمێک بۆ قوربانییانی بوومەلەرزە بڵاودەکاتەوە

مەمۆ نیشان بەرهەمێک بۆ قوربانییانی بوومەلەرزە بڵاودەکاتەوە

مەمۆ نیشان، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە کە لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی رۆژئاوا و باکووری کوردستانە.

ئەم بەرهەمە بەناوی ‘لۆ وەلاتۆ’یە و لە تێکستی بەریشان و لە ئاوازی حەمۆ نیشانە و حیکمەت میلان کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.

ئەم بەرهەمە بەشێوەیە ڤیدیۆکلیپ لە کەناڵی تایبەتی مەمۆ نیشان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا چەند دیمەنێکی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە رۆژئاوا و باکووری کوردستان لەخۆدەگرێت.

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات کە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر باکووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریایان هەژاند، 50 هەزار کەسی تێپەڕاند، کە زیاتر لە 43 هەزاریان لە باکووری و کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، 43 هەزار و 556 کەس لە تورکیا (و باکووری کوردستان) بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سووریا شەش هەزار و 747 کەسی تێپەراند، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو سووریانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە هەزار و 793 کەسە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو