له چه‌ند رۆژی رابردوودا پێگه‌ی به‌ناوبانگی ویكیپیدیا كه تایبه‌ته به ژیاننامه‌ی كه‌س ناوداره‌كانی جیهان. سینه‌ماكارێكی باشوری كوردستان له‌و پێگه‌یه ناوی تۆماركرا.
ئه‌و سینه‌ماكاره كورده (سۆران ئیبراهیم)ه كه بۆ یه‌كه‌مینجار له فیلمی سینه‌مایی (كیسه‌ڵه‌كان ده‌فڕن) به ڕۆڵی(كاك سه‌ته‌لایت) له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد(به‌همه‌ن قوبادی) كاریكردووه.
له‌و باره‌ییه‌وه سۆران ئیبراهیم رایگه‌یاند” هه‌ستێكی تایبه‌ته كه ناوم له‌و پێگه به‌ناوبانگه تۆماركراوه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر دڵخۆشم ده‌كات ئه‌وه‌یه كه وه‌كو سینه‌ماكارێكی باشوری كوردستان ناوم تۆماركراوه.”

سۆران ئیبراهیم له ساڵی ١٩٩٠ له ناحیه‌ی سه‌روچاوه‌ی سه‌ربه قه‌زای رانییه له‌دایكبووه و له ئێستادا سه‌رقاڵی كاری ده‌رهێنانه بۆ فیلمی سینه‌مایی.
سۆران ئیبراهیم تاوه‌كو ئێستا ده‌یان خه‌ڵاتی سینه‌مایی به‌ده‌ستهێانه‌وه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له ٥٦ مین ساڵی ماڵتا فیلم فیستیڤاڵ خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕینی به فیلمی (ونبوون له غوبار) به ده‌ستهێناوه.
وه‌كو ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له كێبڕكێی فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شداربووه و دواهه‌مین جار كاندیدی باشترین ئهكتهربووه له مۆسكۆ فیلم فیستیڤال به فیلمی (ژنی ژیانم) كه له‌به‌رهه‌مهێنانی پێنج وڵاته.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *