جۆینی تیلیگرام بن

ئەشکەوتی سێدەر دیمەنی ناوازە و سەرەنجڕاکێش

ئەشکەوتی سێدەر دیمەنی ناوازە و سەرەنجڕاکێش

ئەشکەوتی سێدەر دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر و جیاوازە لە ئەشکەوتە سروشتییەکانی دیکەی ناوچەکە، دیمەنێکی نەوازە و قەبارەیەکی گەورە و سێ دەرگای سەرەکیی هەیە.

سۆران ئەمیر، بەڕێوەبەری شوێنەواری مێرگەسۆر، ڕایگەیاند، سێدەر ناوچەیەکی سروشتى و سەرنجڕاکێشە و بە دووری سێ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوورى ئەشکەوتی شانەدەر لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، بەم شوێنە دەگوترێت بەرنزێر، دوو ئەشکەوتی گەورەی لێیە کە بە ناوى سێدەر ناوبانگی دەرکردووە.

گوتیشی: ئەشکەوتی سێدەر سێ دەرگای هەیه کە یەکێکیان لە باكوورە و ڕووی لە ئەشکەوتی شانەدرە، ئەوەی تريان لە باشوورە و دەرگایەکی تريشی ڕووى لە ڕۆژهەڵاتە لەلای دەرگای باشوور ئەشکەوتێکی سەرانجڕاكيش هەیە، نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە زێی گەورە دوورە، دیمەنەکانی سێدەر سەرنجڕاكيش و گرینگن کە هەر بە درێژاییی ژیانی مرۆڤایەتی وەک پەناگەیەک بەکار هاتوون بۆ ژیان و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات.

بەڕێوەبەری شوێنەواری مێرگەسۆر دەشڵێت: ”ئەشکەوتی سێدەر جیاوازە لەو ئەشکەوتە سروشتیانەی کە لە ناوچەکەدا هەن بەهۆی قەبارەی گەورەی ئەشکەوتەکە و هەبوونی سێ دەرگای سەرەکی بەرەو ڕۆژهەڵات و باكوورى ئەشکەوتی شانەدەر و دەرگایەکی بچووک لە ديوى کۆتایی ئەشکەوتەکە کە نزیکەی نيومەترێک بڵندە و پانییەکەیشی دوو مەترە و لەسەر زگ بەرەو دواوە مرۆڤ لێوەی دەچێتە ژوورەوە و ئەوكات دەچیتە ديوى ژوورەوەی ئەشکەوتەکەوە کە زۆر فراوان و گەورە و سەرنجڕاكێشە”.

دەشڵێت: دەکرێت لێکۆڵێنەوەی زياتر لەم شوێنە گرنگە بکرێت، چونکە بەهۆی سروشتى ناوچەکە و نزیکیی لە ئەشکەوتی شانەدەر کە مرۆڤی نیاندەرتاڵی لێ ژیاوە و بە درێژایی ژیان پەناگەیەک بووە بۆ مرۆڤ و بەهۆی نزيكى لە زێی گەورە و شوێنەواری زەڤیا چەمێ، دەکرێ سێدرە بکرێتە ناوچەیەکی شوێنەواری و گەشتیاریی گرنگ.

 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو