لە پارێزگای كەركووك زیاتر لە 500 ناوچەی شوێنەواری هەیە كە بەشی زۆریان فەرامۆش كراون و مەترسیی لەناوچونیان لەسەرە.
لەم بارەوە، ئەمڕۆ شەممە 2/4/2022 ڕائید عوگلە محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری كەركووك، ڕایگەیاند، زیاتر لە 500 ناوچەی شوێنەواری لە پارێزگای كەركووك هەیە كە بەشی زۆریان هەڕەشەی لەناوچونیان لەسەر هەیە.
لە بارەی ئەوە کە بۆچی ی ناوچە شوێنەوارییەكانی كەركووك فەرامۆش كراون و نۆژەن ناكرێنەوە؟ بەڕێوەبەری شوێنەواری كەركووك گوتی: لە كەركووك و لە پارێزگاكانی تری عێراقیش ناوچە شوێنەوارییەكان فەرامۆش كراون و لەلایەن حكوومەتەوە پاڵپشتی نییە بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو ناوچە شوێنەوارییانە”.
بەڕێوەبەری شوێنەواری كەركووك دەربارەی ئەوەی کە ئێستا دیارترین ناوچەی شوێنەواریی كەركووك، قەڵا و قشڵەی كەركووكە، بۆچی نۆژەن ناكرێتەوە؟ گوتی: ”كارمان كردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی قەڵا و قشڵەی كەركووك و ئەنجامی كارەكانمان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەدەر دەكەوێت و كار دەكرێت بۆ ئەوەی قەڵا و قشڵەی كەركووك لەسەر بودجەی پارێزگای كەركووك و وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری و شوێنەواری عێراق بۆ دابین بكرێت، بۆ ئەوەی نۆژەن بكرێنەوە و هەروەها ئەو شوێنانەی قەڵا و قشڵە كە پێویستیان بە چاككردنەوە هەبێت، چاك بكرێنەوە و ئێستا چاوەڕێی خەرجكردنی پارەین بۆ ئەو كارە”.



Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *