جۆینی تیلیگرام بن

لە سلێمانى ‘پرۆژەى سینەما دژ بە توندوتیژیی’ ڕاگەیەندرا

لە سلێمانى ‘پرۆژەى سینەما دژ بە توندوتیژیی’ ڕاگەیەندرا

سینەما سالم  و ناوەندی غەزەلنووس پڕۆژەیەکیان بۆ ڕێگرییکردن لە بڵاوبونەوەى بیرى توندوتیژیی لەناو کۆمەڵگادا، ڕاگەیاندووە، ئەویش لەڕێگای نمایشکردنی فیلمی تایبەتەوە بێ بەرامبەر.

سینەما سالم لە پەرەى تایبەتى خۆیان لە تۆڕى فەیسبووک بڵاویانکردەوە، ”پرۆژەى سینەما دژ بە توندوتیژیی” پرۆژەیەکی هاوبەشی ناوەندی غەزەلنووس و سینەما سالمە، کە بریتیە لە نمایشی گشتیی و بێ بەرامبەری ئەو فیلمانەی، کە هەڵگری ئایدیای دژ بە پەڕگیریی و دژ بە تووندوتیژی ئایینیی، مەزهەبی و دژ بە مافەکانی مرۆڤن و ئایدیای سەرەکی ئەو فیلمانە نیشاندانی ئەو فەزا ترسناکەیە، کە هەر جۆرە بیرکردنەوەیەکی تاک ڕەهەند و دەمارگیر دەتوانێت چەندێک ژیان لە مانا ڕاستەقینەکانی دابماڵێت و چ وێرانەیەک لە سەر زەوەی بخولقێنێت.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى سینەما سالمدا هاتووە، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتى و هەستکردن بە مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ئەم جۆرە لە بیرکردنەوە لە فەزای کولتوری و ژیانی ڕۆژانەی ئێمەدا و لە سونگەی باوەڕبوون بەوەی، کە سینەما دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە و بەرچاو دژ بەو شێوە بیرکردنەوە و تێڕوانین بۆ دونیا بگورێت و جۆرێکی تر لە بیرکردنەوە بەرهەم بێنیت، کە دواجار لە خزمەتی گەشەی کلتورییدا بێت ئەم دوو ناوەندە ئەم پرۆژەیە ڕادەگەیەنن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا باس لەوە کراوە، لە زووترین ماوەدا کات و چۆنیەتی نمایشی فیلمەکان ڕادەگەیەنین.

پڕۆژەکە لە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەوە ڕاگەیەندراوە و وەک سینەما سالم ئاماژەیان پێداوە، ئامانجى پرۆژەکە گەیاندنی پەیامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئاینیی، مەزهەبی و دژی مافەکانی مرۆڤە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو