جۆینی تیلیگرام بن

هونەری دەستیی ژنانی سلێمانی و ئێران ئاوێزان دەبن

هونەری دەستیی ژنانی سلێمانی و ئێران ئاوێزان دەبن

لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی کاری دەستیی، بە هەماهەنگیی ژنانی سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ڕێوەدەچێت، لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین کاری دەستی لە کەرەستە و پێویستییەکانی ماڵ و جل و بەرگ، هەتا دەگات بە خواردن و خواردنەوەکان، نمایشکرا.

ئەمڕۆ لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی فێستیڤاڵێکی هاوبەش لە نێوان ژنانی دەست ڕەنگینی شاری سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرایەوە، کە بڕیارە ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت.لە ڕۆژهەڵات و ئێرانەوە ٢٥ ژن و لە سلێمانیشەوە ٣٠ ژن لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن، بەرهەمەکانیان لە دیزاینی جل وبەرگی کوردی، دروستکردنی بووکەڵە، خواردنە کوردەواریەکان پێکهاتووە.

ژیکاڵ جەلال، سەرپەرشتیاری ژنانی دەست ڕەنگینی سلێمانی بەمیدیای ٧ ڕۆژی ڕاگەیاند، ئەم چالاکییانە وا دەکات دەست ڕەنگینیی ژنان زیاتر ببینرێت، چونکە بەشێکیان بژێویان لە سەر ئەم کارانەیە.

سەرپەرشتیاری ژنانی دەست ڕەنگینی سلێمانی وتیشی:  خەڵکێکی زۆر دێنە سەردانی فێستیڤاڵ، بەڵام بە ‌هۆێ قەیرانی دارایەوە کڕیاری بەر‌هەمەکان وەکو پێویست نیە.

باسی لەوەکرد، بە نیازن لە ئایندە ژنانی دەست رەنگینی سلێمانی ببەنە ئێران و لەوێش بەشداریی چالاکیەکانیان بکەن.

فێستیڤاڵەکە، لە ١٠ی بەیانیەوە بۆ ٩ی شەو کراوە دەبێت، بۆ ماوی ١٠ ڕۆژ بەردەوام  دەبێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو