جۆینی تیلیگرام بن

بافڵ تاڵەبانی: پێكەوەییمان هێمای بەهێزیمانە و با پێكەوە هەنگاوی گەورەتر بنێین

بافڵ تاڵەبانی: پێكەوەییمان هێمای بەهێزیمانە و با پێكەوە هەنگاوی گەورەتر بنێین

بافڵ  تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، یاسای هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک لە بڕیارەکانی بەعسی روخاو کە دوای 50 ساڵ لە پرۆسەی تەعریبە، هەزاران دۆنم زەوی دەگەڕێنێتەوە بۆ گەلی کورد و تورکمان و دەرفەتێكی گرنگیشە بۆ كورد تاوەكو بە یەكگرتوییەوە بەرگری لە مافی كەسوكار و هاونیشتمانیانی بكات، دەشڵێت، “پێكەوەییمان هێمای بەهێزیمانە و با پێكەوە هەنگاوی گەورەتر بنێین”.

بافڵ تاڵەبانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “لەدڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایانم ئاڕاستەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەکەم بۆ یەكگرتویی و یەكهەڵوێستییان سەبارەت بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد و تورکمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “سوپاسی زۆرمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، هەمو ئەو پەرلەمانتار و كوتلانەش دەكەین كە هاودەنگ و پشتیوانمانبون لە سەرخستنی هەوڵەكانمان و گەڕانەوەی ماف بۆ هەمو ئەوانەی دەیان ساڵە مافەكانیان زەوتكراوە”.

باسی لەوەشكرد، “یاسای هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک لە بڕیارەکانی بەعسی روخاو کە دوای 50 ساڵ لە پرۆسەی تەعریبە، هەزاران دۆنم زەوی دەگەڕێنێتەوە بۆ گەلی کورد و تورکمان لە سنورەکانی کەرکوک، خورماتو، خانەقین، مەندەلی و دەشتی نەینەوا. دەرفەتێكی گرنگیشە بۆ ئێمەی كورد تاوەكو پێكەوە لەداهاتودا بە یەكگرتوییەوە بەرگری لە مافی كەسوكار و هاونیشتمانیانمان بكەین لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكان و پارێزگارییان لێبكەین”.

ئەوەشی خستەڕو، “لەم دەرفەتەدا سوپاسی نوێنەرەكانی یەکێتی دەكەم لە بەغدا كە پێكەوە بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستییەوە توانییان كۆدەنگییەكی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی ئەم بڕیارە مێژوییە دروستبكەن”.

باڤڵ تاڵەبانی ڕونیكردەوە، “لەكۆتاییدا داواكارم هەمولایەنەكان بە رۆحێكی نیشتمانی و كوردانەوە هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان بەو ستەمانەی رژێمی پێشو بەسەر گەلەكەمانیدا هێنابو، پێكەوەییمان هێمای بەهێزیمانە و با پێكەوە هەنگاوی گەورەتر بنێین”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو