جۆینی تیلیگرام بن

مەسعود بارزانی: گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف

مەسعود بارزانی: گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف
مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، “گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف”.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21-01-2025، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسی پەسندکردن.
دەقی پەیامەکە: 
دوای ماوەیەکی زۆر لە رووخانی رژێمی پێشووی عێراق، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە “پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە” دا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان.

ئەو بڕیارە لەشوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە رۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم.

هیوادارم ئەمە دەستپێكێک بێت بۆ راستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستییانە كە لەدژی بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی عێراق بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو