محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق قبوڵی نییه كه كورد شه‌ریكی بێت، بۆیه “هیوادارین كورد و حكومه‌تی هه‌رێم بیر له‌و بكاته‌وه له‌م كاته‌دا كورد به‌هێزه و حكومه‌تی عێراق لاوازه، ئێستا كورد له توركیا، سوریا و عێراق به‌هێزه”.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕایگه‌یاند، “ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت و حكومه‌ت پێكبهێنرێت، به‌ڕای من ناگاته مانگێك و نیوێكی دیكه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دروستده‌كرێت”.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “حكومه‌تی عێراق قبوڵی نییه كه كورد شه‌ریكی بێت، بۆیه هیوادارین كورد و حكومه‌تی هه‌رێم بیر له‌و بكاته‌وه له‌م كاته‌دا كورد به‌هێزه و حكومه‌تی عێراق لاوازه، ئێستا كورد له توركیا، سوریا و عێراق به‌هێزه”.
ئه‌وه‌شی وت، “پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای مافی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده نه‌بن مافه‌كان بده‌ن ئێمه‌ش ئاماده نابین داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ین”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *