مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، “20 ملیۆن هاوڵاتی به مووچه ده‌ژین و مانگانه مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “20 ملیۆن عێراقی هه‌یه كه به مووچه و ده‌ژین، مووچه‌كانیان پارێزراوه و به‌هیچ جۆرێك ده‌ست بۆ مووچه‌كانیان نابردرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، موچه‌ی شایسته بۆ سودمه‌نده‌كانیان كه بریتین له فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، چەند توێژێکی دیکە، به‌م پێیه پرسی ده‌ستكاریكردنیان نادروسته و دابینكردنی موچه‌كانیان مانگانه له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ته و به ته‌واوی مسۆگه‌ر كراوه و هیچ ترسێك بۆ موچه نییه”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئاشكرایكرد، “بودجه‌ی سێ ساڵی پێشتر په‌سه‌ند كرابوو، به‌ڵام په‌ره‌گرافێك هه‌یه كه بریتییه له پێشكه‌شكردنی خشته‌ی بودجه به‌پێی گۆڕاوه‌كانی هه‌ر ساڵێك، به‌و پێیه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ین ڕۆژانی داهاتوو خشته‌كانی بودجه له وه‌زاره‌ته‌وه دارایی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێردرێن و پاشانیش ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن بۆ په‌سه‌ندكردنی”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *