وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگه‌یه‌كی نوێی خۆتۆماركردن له پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من” ده‌خاته به‌رده‌م فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی و به‌پێی رێگاكه‌ش، فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له پرۆژه‌كه خۆیان تۆماربكه‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “به مه‌به‌ستی تۆماركردنی سه‌رتاسه‌ری له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، له‌مه‌ودوا فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی ده‌توانن له‌ڕێگای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربكه‌ن و ببنه خاوه‌نی هه‌ژماری بانكی”.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، “ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی ‘هەژماری من’ بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن”.
هەر ئەمڕۆ، سەرچاوەیەک لە تیمی ‘هەژماری من’ بەمیدیاکانی راگەیاندووە، “ئامانج لە کاراکردنی ئەم فۆرمە ئۆنڵاینە بۆ ئەو رێگرییانە دەگەڕێتەوە کە لە ماوەکانی رابردوودا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای سلێمانی دا رووبەڕووی تیمەکان و فەرمانبەرانمان دەبوونەوە، لەمەودوا فەرمانبەر دەتوانێت لە ماڵەوە و بە ئاسانی خۆی تۆماربکات”.
تیمی ‘هەژماری من’ دەڵێت، “تا ئەمڕۆ 36٪ـی فەرمانبەرانی مەدەنی سنووری پارێزگای سلێمانی فۆرمی ‘هەژماری من’یان پڕکردووەتەوەو چاوەڕوانیش دەکەن دوای کاراکردنی ئەم فۆرمە ئۆنڵاینە، رێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە”.
رۆژی 12ـی ئەم مانگە، کارتەکانی بانکی تی بی ئای مووچەخۆرانی سلێمانی گەیشتە لقی سەرەکیی ئەو بانکە لە شارەکە و دەست بە دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆرانی تۆمارکراوی ئەو سنوورەدا کرا.
بۆ دوایین مووچەی دابەشکراویش کە مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەشت هەزار و 321 فەرمانبەر لە رێگەی ‘هەژماری من’ـەوە مووچەکانیان وەرگرتووە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *