جۆینی تیلیگرام بن

باشترین کات بۆ خواردنی ڤیتامینەکان کەیە؟

باشترین کات بۆ خواردنی ڤیتامینەکان کەیە؟

باشترین کات بۆ خواردنی حەبی ڤیتامین پەیوەستە بە جۆری ڤیتامینەکە و کارلێکی لەگەڵ جەستە و ئەو خۆراکەی کە دەیخۆیت. لێرەدا و لە بابەتێکی healthline ڕێنماییەکی گشتی خستووەتەڕوو و دەڵێت:

1. ڤیتامینەکانی تواوەکان لە ئاودا (ڤیتامین C و B-Complex)

– باشترین کات: بەیانی، لەگەڵ پەرداخێک ئاو.چونکە ئەم ڤیتامینانە بە ئاسانی لە گەدەی بەتاڵدا هەڵدەمژرێن و دەتوانن وزە زیاد بکەن بۆ ئەو ڕۆژە. خواردنیان لە بەیانیاندا یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەگەری تێکچوونی خەو کە بەهۆی ڤیتامینەکانی کۆمپلێکسی بیەوە دروست دەبێت.

2. ڤیتامینەکانی تواوە لە چەوری (ڤیتامینەکانی A, D, E, K)

باشترین کات: لەگەڵ ئەو ژەمانەی کە چەوری تەندروستیان تێدایە چونکە: ئەم ڤیتامینانە پێویستیان بە چەوری خۆراک هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست هەڵمژین. بۆ زۆر کەس، ژەمی ئێوارە کاتێکی گونجاوە ئەگەر ژەمێکی گەورەتر و هاوسەنگ بێت.

4. کالیسیۆم:

لە هەر کاتێکدا بێت ئاساییە، چونکە پێویستی بە ترشی گەدە نییە بۆ هەڵمژینی.

ئەگەر پێویستت بە بڕێکی زیاتر بوو، بە درێژایی ڕۆژ دابەشی بکە بەسەر ژەمە بچووکەکاندا بۆ باشتر هەڵمژینی.

5. ئاسن:

باشترین کات: بەیانیان لەسەر گەدەی بەتاڵ، لەگەڵ ڤیتامین سی (بۆ نموونە ئاوی پرتەقاڵ) بۆ بەرزکردنەوەی مژینی ڤیتامینەکە.خواردنی ئاسن مەخۆ لەگەڵ قاوە، چا، کالیسیۆم، یان شیرەمەنیەکان، چونکە دەبنە هۆی ڕێگریکردن لە هەڵمژینی.

6. مەگنیسیۆم:

باشترین کات: ئێواران، چونکە ڕەنگە کاریگەری هێورکەرەوەی هەبێت و پاڵپشتیئارامکەرەوە و خەوتن بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو