سەروپێ یەکێکە لە خواردنە میللیە باوەکانی وەرزی زستان زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات، زیاتر لە میوانداری و کەشی سارددا ئامادە دەکرێت.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودە گرنگەکانی خواردنی سەروپێ کردووە، ئەوانیش:
١. سەرچاوەیەکی گرنگی ماددە پڕۆتینەکانە دەوڵەمەندە بە مادەی کۆلاجین کە دوای لێنانی دەگۆڕت بۆ ( Gelatin ) کە بڕێکی زۆر لە ترشە ئەمینیەکان بە جەستە.
٢. یارمەتی خۆپاراستن و کەمکردنەوەی نەخۆشی و هەوکردنی جومگەکان دەدات کە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە ئەگەری تووشبوونیان زیاد دەکات .
٣. یارمەتی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک دەدات و بەهێزکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس.
٤. بەرگری جەستە بەهێز دەکات و رێگری له هەوکردن و نەخۆشیە جیاوازەکان دەکات.
٥. پاراستنی تەندروستی پێست و یارمەتی بەهێزکردنی مووەکانی قژ و نینۆک دەدات.
٦. یارمەتی بەهێزکردنی تەندروستی ناودەم و کەمکردنەوەی هەوکردنی پووک دەدات.
٧. یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری نەرم بوونەوە و فشەڵبوونی ئێسک دەدات.
٨. چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی دەکات.
٩. رۆڵی هەیە لە گەرم کردنەوەی جەستە و توانای بەرگری سەرمای زستان
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *