وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵ بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش، هه‌ردولا ڕێككه‌وتن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامبدرێت كه تیایدا بڕیاری پێویست له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ڕۆژی دوشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئابوری كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێج جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری و دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵ كه پێكهاتبون له خاتو ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق و به‌نگین ڕێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق به‌ڕێوه‌چو”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، “له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بون، له كه‌شێكی ئیجابی و به‌رپرسیارانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 كرا و هه‌ردولا هاوڕابون كه هه‌مو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌مساڵدا، هاوكات داواكاریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ناردنی ئه‌و شایستانه‌ی كه‌ساڵی ڕابردو نه‌نێردراوه به‌داتا و به‌ڵگه‌ی فه‌رمی خرایه‌ڕو گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، “هه‌ردولا ڕێككه‌وتن كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت كه تیایدا بڕیاری پێویست له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت و ڕاسپارده‌ی پێویستیش ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكرێت”.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردوه، “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا تیمێكی هاوبه‌ش له هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم پێكبهێنرێت و له‌سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه تیمه‌كه له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بن و ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو له‌سه‌ر ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا بۆ ساڵی 2025”.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتوه، “هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتوی ئیسلامی و به‌شێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه”.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاماده‌بوان خرایه‌ڕو، هه‌ردولا جه‌ختیان له پێویستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌م قۆناغه كرده‌وه تا به‌هاوبه‌شی داكۆكی له‌ماف و شایسته‌كانی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق بكرێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *