دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، وه‌ك 47ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته سوێندی یاسایی خوارد و له وتارێكیشدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌هێزتر و خۆشگوزه‌رانتر ده‌بێت و كۆتاییش به‌جه‌نگه‌كان ده‌هێنین.
دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ئه‌مریكا سوێندی یاسایی خوارد، له وتارێكدا ڕایگه‌یاند، سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌مریكا تازه ده‌ستیپێكردوه و دابه‌زینی ئه‌و وڵاته كۆتایی هاتوه.
وتیشی، “ڕێگه نادات كه‌س ئه‌مریكا بقۆزێته‌وه و له‌مه‌ودوا وڵاته‌كه‌مان سه‌رفراز ده‌بێت و ده‌بێته جێگه‌ی ڕێز، من سه‌ره‌تا خزمه‌ت به ئه‌مریكا ده‌كه‌م، ئه‌مریكا له جاران گه‌وره‌تر و به‌هێزتر و ناوازه‌تر ده‌بێت”.
تره‌مپ هێرشیكرده سه‌ر ئیداره‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی پێش خۆی و وتی، “حكومه‌تی پێشوی ئه‌مریكا نه‌یتوانی هیچ قه‌یرانێك له جیهاندا چاره‌سه‌ر بكات”.
ئه‌وه‌شی وت، “دڵنیایه له سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێی سه‌ركه‌وتنی نیشتمانی، ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی مێژویی واژۆ ده‌كه‌م، ئه‌مریكا ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكییه‌كان”.
جه‌ختیكرده‌وه، “كاری له‌پێشینه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا خۆشگوزه‌ران و ئازاد بكرێت و ئه‌مریكاش له جاران گه‌وره‌تر و ناوازه‌تر ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “مه‌حاڵ باشترین شته كه ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، میلله‌تی ئه‌مڕۆمان له هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیهان خۆپه‌رستتره، خه‌ونی ئه‌مریكی جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *