جۆینی تیلیگرام بن

شاندی حکومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

شاندی حکومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوت.
ئامانج لەسەردانەکە، وەکو وەزارەتی دارایی دەڵێت، گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2025 و “چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وتی، شاندێک بۆ پرسی مووچە، رێککەوتنی نوێ و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ تایف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئامانجی سەردانەکە، تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەگشتی، مووچەی کانوونی یەکەمی 2024 و پرسە ئابوورییەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدایە”.
حکومەتى هەرێمى کوردستان 11 مووچەى ساڵی رابردووی دابەشکردووە، لەکاتێکدا وەزارەتى دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، مووچەى سەرجەم مانگەکانی ناردووە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “بڕیار بوو شاندەکە 16-1-2025 سەردانی بەغدا بکات، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا”.
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو