جۆینی تیلیگرام بن

لێدوانی فەرمی لەبارەی كۆبونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

لێدوانی فەرمی لەبارەی كۆبونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند، گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و پرسی موچە ناوەڕۆکی کۆبونەوەی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەكێتی بوە، دەشڵێت، “كۆبونەوەكە بۆ دیاریكردن و دابەشكردنی پۆستەكانی هەرێم نەبوە، هەروەها بەمنزیکانە كۆبونەوەیەكی دیكە لە نێوان هەردولادا ئەنجام دەدرێت”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكدا بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، كۆبونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی تایبەت بوە بەدۆخی هەرێم و ناوچەکە، کە دۆخێکی هەستیارە و دەبێت لایەنەکان ئاست و سەقفی داواکاریەکان بگونجێنن لەگەڵ دۆخەكەدا و دەستیان سوک بکەن لە ڕێککەوتن، بۆیە کۆبونەوەکە ئەرێنی بوە.

ئاماژەی بەوەشكرد،  “لە کۆبونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی، یەکێک لە بابەتەکان ئەوەبو هەوڵ بدرێت ژمارەی فەرمانبەران واقعی بیت و بگونجێت لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغداد هەیە، هەروەها بیانو نەدرێت بە نەیارەکانمان، واتە پرسی موچە ئەوەندە نەبێتە پرسی میدیا و شەڕی ڕاگەیاندن، باشترە کارەکان ئاسان بکەین لەگەڵ یەکتردا”.

بەشێک لە میدیا ناوخۆیی و عێراقیەکان باسیان لە دابەشکاری پۆستەباڵاکانی کابینەی 10یەمی حکومەتی هەرێم کرد لە نێوان هەردولایەندا، بەڵام وتەبێژەکەی یەکێتی ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت، “لە بنەڕەتدا کۆبونەوەکە بۆ ئەو پرسە نەبوە، تەعریفکردنی پۆست و بەرپرسیارێتی لەلایەن لیژنەیەکەوە ئامادە دەکرێت، تیمی دانوستانی هەردولا لەسەر پۆستەکان گفتوگۆ دەکرێت و یەکلا دەکرێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕو، “دیار نییە کۆبونەوەی داهاتو لە نێوان هەردولا کەی دەبێت، بەڵام کۆبونەوە بەمنزیکانە دەبێت، چاوەڕێین لیژنە فەنیەکە کارەکانی خۆیان تەواو بکەن و بیبەن بۆ کۆبونەوەی هاوبەش هیوادارین ئەنجامی باشی هەبێت”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو