جۆینی تیلیگرام بن

لە دێرەلووک درۆنێک دەکەوێتە خوارەوە و گەنجێک بریندار دەکات

لە دێرەلووک درۆنێک دەکەوێتە خوارەوە و گەنجێک بریندار دەکات
لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی، بەهۆی کەوتنی درۆنێک گەنجێک بریندار دەبێت.
ئەحمەد شامکی پەیامنێری میدیای ٧ڕۆژ رایگەیاند، “لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک گەنجێکی ناحیەکە بە ناوی وەھبی سادق، تەمەن 25 ساڵان برینداربوو، لە نەخۆشخانەی ئامێدی چارەسەری وەردەگرێت”.
رووداوەکە لەناوچەی گێرا چەلکێ لە نزیک ناحیەی دێرەلووک روویداوە. بەگوێرەی قسەی هاونیشتمانییەکە، بۆ گەڕان چووبوونە ناوچەکە.
وتیشی، نازانن درۆنەکە سەر بە چ لایەنێکە، بەڵام شەڕی تورکیا و پەکەکە لە ناوچەکە هەیە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو