بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری یه‌كجاری بۆ كێشه‌ی موچه بكرێت و ناكرێت به‌رده‌وامیی به‌م دۆخه بدرێت و ژیانی خه‌ڵك تێكه‌ڵی ململانێكان بكرێت، له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمیشه‌وه ده‌ڵێت، “ده‌مانه‌وێت هه‌مومان به‌رپرسیارانه و دور له هه‌مو ناكۆكییه‌ك خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مان بكه‌ین”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان پێشوازیی له ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد، له دیداره‌كه‌دا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌بو، دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه جه‌ختیلێكرایه‌وه.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سیاسه‌تی یه‌كێتی و هه‌وڵه‌كانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رونكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “پابه‌ندین به پاراستن و به‌رگریكردن له ماف و بژێویی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له هه‌وڵه‌كانمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و دادپه‌روه‌ر به‌رده‌وامین و ده‌مانه‌وێت یه‌كسانی و هاوبه‌شیی راسته‌قینه بنه‌ماكه‌ی بێت، ده‌مانه‌وێت هه‌مومان به‌رپرسیارانه و دور له هه‌مو ناكۆكییه‌ك خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مان بكه‌ین و هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیریی زیاتر ئاڕاسته بكه‌ین”.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پرسی موچه و ناردنی شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، “داوای پابه‌ندبون به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه، ناكرێت به‌رده‌وامیی به‌م دۆخه بدرێت و ژیانی خه‌ڵك تێكه‌ڵی ململانێكان بكرێت، ئه‌م په‌یامه‌شمان به‌هه‌مولایه‌ك گه‌یاندوه”.
دۆخی سوریا و رۆژئاوای كوردستان ته‌وه‌رێكیتری دیداره‌كه بو و له‌وباره‌یه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، “هه‌وڵی ئێمه بۆ پاراستنی مافی هه‌مو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی سوریا بوه و جه‌ختمان له لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ كردوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كورد كه قوربانییه‌كی زۆریان بۆ پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری داوه”.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتیشی، “یه‌كگرتویی و یه‌كگوتاریی كورد له سوریا به‌شێكی گرنگی هه‌وڵه‌كانمان بوه و هه‌وڵمانداوه هه‌موان به ستراتیژێكی هاوبه‌شه‌وه هه‌نگاوبنێن، به‌خۆشحاڵییه‌وه سه‌ركه‌وتوبوین و له‌داهاتودا ئه‌نجامه‌كه‌ی رونده‌بێته‌وه”.
له به‌شێكیتری دیداره‌كه‌دا پرسی وزه گفتوگۆی وردی له‌باره‌وه‌كرا و له‌و روه‌شه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی رونكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له رابردودا سه‌باره‌ت به‌م پرسه په‌یڕه‌وكراوه سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌داهاتودا به ستراتیژێكی نوێوه ئه‌م كه‌رته به‌ڕێوه‌ببه‌ین و ببێته مایه‌ی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانیی وڵاته‌كه‌مان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هیوادارین له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش و هه‌موان پێكه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مان بكه‌ین”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *