وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌مه‌رجێك داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن كه تەواوی بودجەی هەرێم بنێرێت نەک تەنها موچەی مانگانه، ده‌شڵێت، “هەندێک هێز و لایەنی دیکە هەن، دەتوانن ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە بکەن کە لایەنی فەرمی دەیانکات”.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕایگه‌یاند، لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، شایستە داراییەکانی هەرێم، هەناردەکردنەوەی نەوت، دۆخی ناوچەکە و چەندان پرسی دیکە كراوه.
له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ كه به‌غدا ده‌ڵێت، هه‌رێم ڕاده‌ستی ناكات، وتی، “ئامادەین داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکەین و لە ڕابردوشدا ئەمەمان وتوە، بەڵام بەو مەرجەی هەمو بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، نەک تەنها موچە”.
له‌باره‌ی نه‌وتیشه‌وه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، “ئامادەین نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرین، بەڵام ئایا کێ پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هێواش کردەوە و وایکرد بە بڕی زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی عێراق بکەوێت؟ بێگومان لە لایەنی حکومەتی هەرێمەوە هیچ پێشێلکارییەک نەبوە، بەڵام لە لایەنی حکومەتی عێراق، ئەگەر سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵیش نیازی چارەکردنیشی هەبو بێت”.
ڕونیشیكرده‌وه، “ئەگەر ڕاشکاوانە و بێ پێچ و پەنا قسە بکەین، هەندێک هێز و لایەنی دیکە هەن، دەتوانن ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە بکەن کە لایەنی فەرمی دەیانکات”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *