بزوتنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی “حه‌ماس” ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به‌رهه‌می چه‌سپاوی ئه‌فسانه‌یی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه و خاڵی وه‌رچه‌رخانه له ململانێ له‌گه‌ڵ دوژمن له‌سه‌ر ڕێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان.
حه‌ماس له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به‌رهه‌می خۆڕاگری ئه‌فسانه‌یی گه‌لی گه‌وره‌ی فه‌ڵه‌ستینیمان و به‌رخۆدانی بوێرانه‌ی ئێمه‌یه له كه‌رتی غه‌ززه، له ماوه‌ی زیاتر له 15 مانگدا”.
سه‌باره‌ت ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئاشكرایكردوه، “ڕێككه‌وتنی ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ستكه‌وتێكه بۆ گه‌له‌كه‌مان، به‌رخۆدانه‌كه‌مان، میلله‌ته‌كه‌مان و خه‌ڵكی ئازادی جیهان، هه‌روه‌ها خاڵی وه‌رچه‌رخانه له ململانێ له‌گه‌ڵ دوژمن له‌سه‌ر ڕێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “ئه‌م ڕێككه‌وتنه له به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یە له به‌رامبه‌ر گه‌لی ئارام و خۆڕاگرمان له كه‌رتی غه‌ززه‌ی سه‌ربه‌رز بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژیی زایۆنیسته‌كان بۆ سه‌ریان و كۆتاییهێنان به‌و خوێنڕشتن و كۆمه‌ڵكوژی و شه‌ڕی قڕكردنه كه روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه”.
حه‌ماس هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه، “پێ‌زانین و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌مو ئه‌و هه‌ڵوێسته شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ریانه ده‌رده‌بڕین كه هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ غه‌ززه نیشاندا و له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان وه‌ستا و به‌شدارییان كرد له ئاشكراكردنی داگیركاری و وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌ت بۆ ناوبژیوان برایان كه هه‌وڵی زۆریاندا بۆ گه‌یشتن به‌م ڕێككه‌وتنه”.
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوه‌ندگیری به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، قه‌ته‌ر و میسر سه‌ركه‌وتوبون له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی زیندانیان و بارمته‌كان.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *