شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی بەرەی گەلی کرد. سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی هەولێر دەڵێت: “پێمان وتن بەشداری لە حکومەت ناکەین”.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای بەرەی گەلی لە هەولێر کرد و لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی کۆبووەوە.
شادوومان مەلا حەسەن، بەرپرسێکی دیاری بەرەی گەل لە هەولێر رایگەیاند، شاندەکەی پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و بەشداریی بەرەی گەل لە حکومەتی داهاتوو هاتبوون، بەڵام “پێمان وتن بەشداری لە حکومەت ناکەین”.
نزیکەی سێ مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، بەرەی گەل رایگەیاند بەشداری لە پێکهێنانی حکومەت ناکەن. بەرپرسەکەی بەرەی گەل لە بازنەی هەولێر وتی: “لەسەر بڕیاری خۆمانین.”
بەپێی ئەنجامی فەرمیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەرەی گەل لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان 2 کورسی بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: “هیوامان خواست بە زووترین کات حکومەتێکی باش پێکبهێنن و سیناریۆی کابینەکانی رابردوو دووبارە نەبێتەوە”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *