جۆینی تیلیگرام بن

نیشانەكانی قاچ ئاوسان چیەو چۆنن؟

نیشانەكانی قاچ ئاوسان چیەو چۆنن؟

پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ دەڵێت، توشبوون بە حاڵەتی قاچ ئاوسان چەندین نیشانەی هەیە لەوانەش پێست توند و ئازار بەخش دەبێت یان ڕەنگی پێست لەناوچەی هەڵئاوسان جیاوازترە لە ڕەنگی ناوچەكانی پێستی دیكەتان.

دكتۆر بنار جەلال پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن لە نووسینێكدا ئاماژە بە نیشانەكانی قاچ ئاوسان دەكات.

دەقی نووسینەكەی:-

نیشانەكانی قاچ ئاوسان چۆنن؟

یەكەم- پێست توند و ئازار بەخش دەبێت.

دووەم- ڕەنگی پێست لەناوچەی هەڵئاوسان جیاوازترە لە ڕەنگی ناوچەكانی پێستی دیكەتان.

سێیەم- پێست فراوان و ساف دەبێت.

چوارەم- نائاسودەبوون بە لەپێكردنی پێڵاو.

پێنجەم- زۆر سەختە كە پێ یان پەنجەكانی پێ بجوڵێت.

شەشەم- ئازارت دەدات كاتێك دەست لەناوچەی ئاوساوی دەدەیت.

حەوتەم- چاڵبونی پێستی ئاوساوییەكە لەكاتی فشار خستنە سەری.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو