جۆینی تیلیگرام بن

كه‌شناسی: باران و به‌فر بارین له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

كه‌شناسی: باران و به‌فر بارین له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان باران ده‌بارێت و لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت، کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و پارێزگاى هەڵەبجە زیاتر دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى نمەباران و دروستبونى تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە، ئاسمانى هەرێم لە کاتەکانى بەیانى هەتا ئێوارە نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

سەبارەت بە بارانبارین، كه‌شناسی ده‌ڵێت، “بۆ ئەمڕۆ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمەباران هەیە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێكکات بارانى مامناوەند هەیە، لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت، کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و پارێزگاى هەڵەبجە زیاتر دەبێت، بەڵام لە سنورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمەباران هەیە لە زۆربەى کات نیمچە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا لە سەرجەم ناوچەکان کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایى دێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور”.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 5 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت،  مەوداى بینین لەنێوان 7 بۆ 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، سبەی دوشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18 پلەى سیلیزىسلێمانی: 14پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  17 پلەى سیلیزى
گەرمیان:   19پلەى سیلیزی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو