نەخۆشخانەی منداڵان بڵاویكردەوە، نەخۆشی (دەست و پێو دەم) نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە ڕەنگە لە هەموو تەمەنێکدا ڕوو بدات، بەڵام زیاتر لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵاندا باوە و نەخۆشییەکە ٧-١٠ ڕۆژ دەخایەنێت سەرەتا بە تایەکی کەم و قورگ ئێشە و کەمی ئارەزووی خواردن دەست پێدەکات.
نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لەبارەی نەخۆشی ڤایرۆسی دەست و پێ و دەم لە ڕاگەیەندراوێكدا زانیاری دەخاتەڕوو.
نەخۆشی (دەست و پێو دەم) نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە ڕەنگە لە هەموو تەمەنێکدا ڕوو بدات، بەڵام زیاتر لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵاندا باوە بە هۆی چەند ڤایرۆسێکەوە کە باوترینیان ڤایرۆسی ( کۆکساکی ڤایرەس ئەی ١٦)یە.
نەخۆشییەکە ٧-١٠ ڕۆژ دەخایەنێت سەرەتا بە تایەکی کەم و قورگ ئێشە و کەمی ئارەزووی خواردن دەست پێدەکات پاشان چەند پەڵەیەک لە ناوپۆشی دەمی منداڵەکە دەردەکەوێت و دواتر پەڵەکان بە شێوەی تلۆق بەشی دەرەوەی دەم و دەست و پێ و ڕەنگە سمتیش بگرێتەوە.
نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی خێرا دەگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە لە ڕێگای لیک، دەردراوی لوت، بەرکەوتە بە شلەی ناو تلۆقەکان، پاک نەشوشتنی دەست پاش تەوالێت.
دەبێت منداڵی توشبو نەنێردرێتەوە بۆ دایانگاو باخچە و خوێندنگە تا پەڵەکانی سەر لەشی بە تەواوی وشک دەبنەوە و بە لایەنی کەم منداڵەکە ٢٤ کاتژمێر بێت تای نەمابێت.
دەبێت منداڵی توشبوو لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ببینرێت بۆ جیا کردنەوەی نەخۆشیەکە لە نەخۆشییەکانی وەک دڕکەو مێکوتە و هێرپس و چەند نەخۆشییەکی تر. پاشان بە پێی پێویست چارەسەر وەربگرێت.
منداڵانی توشبوو دوای چاک بوونەوە لەوانەیە هەندێک ماکی وەک توێژ هەڵدانی پێست و کەوتنی نینۆکەکانیان توش ببێت کە زۆر جار دایک و باوک زیاد لە پێوست نیگەران دەکات. لە کاتێکدا ئەم ماکانە کاتین و بە بێ وەرگرتنی چارەسەریش منداڵەکە پاش چەن هەفتەیەک دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *