٧ڕۆژ – تایبەت
کۆبوونەوەکانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی بە کوێ گەیشت؟
ئه‌مریكا داوای چی لە پارتی و یەكیتیی کردووە؟
ئەی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بۆچی ناتوانن بە تەنها حکومەت پێک بهێنن؟
شاندی هاوبه‌شی نێوان پارتی و یه‌كێتی جارێكی دیكه له هه‌ولێر كۆبونه‌وه و له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت گفتوگۆیان کرد، یه‌كێتی ده‌ڵێت، به‌دوای “شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه”دا ده‌گه‌ڕێت و داوا ده‌كات كه وه‌زیر و به‌رپرسانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌بێت، ئه‌مریكاش داوا له هه‌ردو حزب ده‌كات په‌له‌بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هەرێمی کوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ٧ڕۆژ، جارێكی دیكه له شاری هه‌ولێر شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆبونه‌ته‌وه، كه سێیه‌مین كۆبونه‌وه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، لەکۆبوونەوەکەدا باس له پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هەرێم کراوە و ده‌یانه‌وێت رێگه خۆش بكه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌ی شاندی باڵای نێوانیان.
پارتی و یه‌كێتی تائێستا له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ناكۆكیان هه‌یه، یه‌كێتی ده‌ڵێت، له كۆبونه‌وه‌كاندا به‌دوای “شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه”دا ده‌گه‌ڕێت بەشێوەیەک به‌رپرس و کاربەدەستانی یەکێتیی بتوانن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له كابینه‌ی نوێ‌دا به‌كاربهێنن.
هەر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتون كه پرسی نه‌وت و غاز به‌پێی ده‌ستوری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌رچی زوه كاربكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی ساڵانه، به‌ڵام هێشتا ناكۆكن له‌باره‌ی شه‌راكه‌ت و چۆنێتی ئیداره‌دان و ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیر و به‌رپرسانی دیكه‌یان له كابینه‌ی نوێ‌دا.
هاوكات ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر لەگەڵ ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی كۆبوه‌وه، جەختی کردەوە لە ھەرچی زوتر پێک‌ھێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی پەرلەمانی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەمو خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات”.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، گفتوگۆی پەرەسەندنەکانی ناوچەکەیان کردوه و کونسوڵی گشتی جەختی لەسەر پابەندبونی ئەمریکا بۆ پشتگیریکردنی چاکسازی لەھێزەکانی پێشمەرگە و بەھێزکردنی پەیوەندی ھاوبەشی ئاسایشی نێوان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان کردەوە.
هەروەها کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كێتی كردوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌رباز كۆسڕه‌ت ڕه‌سوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ئه‌و حزبه كۆبوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كردوه، په‌یامی جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی گشتی گه‌یاندوه‌ته یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هه‌رێمی کوردستان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وتویه‌تی، “یەكێتی پەرۆشی پێكهێنانی حكومەتێكی هاوبەشە كە خواستی هاونیشتمانیان تێیدا رەنگبداتەوە لە پرسی چارەسەركردنی قەیران و بودجە و موچە”.
جیا لەوەش سەردانی سەرکردەکانی ئۆپزسیۆنی هەرێم بۆ تورکیا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گومانێکی دیکەی دروست کردووە کە تورکیا هەوڵ دەدات لە ڕیگای شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ و سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێک بهێندرێت.. ئەوەش بۆ ئەوەی داواکارییەکانی یەکێتیی لە پارتی بۆ حکومەتی نوێ گرنگی پێ نەدرێت و ڕیگربن لەوەی یەکێتیی زۆرینەی پۆستەکانی کابینەی دەیەم بەدەست بهێنێت.
20ی 10ی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بەرەو پێشەوە بچن و تەنانەت دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵنەبژێردراوە ئەوەش بە هۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتیی یەوە.. لایەکانی دیکەش دەستەوەستان ماونەتەوەو چاوەرێی ریککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکەن و خۆیان ناتوانن هیچ هەنگاوێک بە بێ ئەو دوو‌و حزبە و لەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بنێنن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *