پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک و غودە دەڵێت، هەبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرسدا چەندین نیشانەی هەیە لەوانەش قەبزی درێژخایەن ئەگەر زیاتر لە یەک هەفتە قەبزیت هەبوو، ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر بکە.
دکتۆر ھاوار حەسەن نەقشبەندی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس لە نووسینێكدا نیشانەکانی هەبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرسدا دەكات.
دەقی نووسینەكەی :-
نیشانەکانی هەبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرسدا چین؟ ️
یەكەم- سکچوونی بەردەوام.
دووەم- قەبزی درێژخایەن ئەگەر زیاتر لە یەک هەفتە قەبزیت هەبوو، ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر بکە.
سێیەم- دڵەکزێی توند.
چوارەم- هەستکردن بە ئاوسانی نائاسایی: وەک ئاوسانی گەدە.
پێنجەم- ئازاری لەناکاو یان توندی سک.
شەشەم- خوێنبەربوونی کۆم یان بینینی خوێن لە پیساییدا.
حەوتەم- بە سەختی قووتدان.
هەشتەم- هەرسنەکردنی خۆراک.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *