بڕیارە سبەی شەممە لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداریی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق، کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی دواکەوتنی مووچە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.
دەقی راگەیەندراوی وتەبێژی حکومەتی هەرێم:
🔶 بەیانی کاتژمێر (۱٠ )لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێزان نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت.
♦بابەتی کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *