به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڤیزه‌كارت و ماسته‌ركارت ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، “له‌كاتی گه‌شتكردنی هاوڵاتییان، پێویسته ڤیزه‌كارد یان ماسته‌ركارد به‌ناوی خودی گه‌شتیاره‌وه بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه كارته بانكیه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و هاوڵاتییه‌كه‌ش روبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئابوری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشــتی ئاسایش ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كاته‌وه كه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن و هه‌ڵگری (ڤیزه كارد) یان (ماسته‌ر كارد)ی بانكین، له‌كاتی گه‌شتكردنی هاوڵاتییان، پێویسته ڤیزه‌كارد یان ماسته‌ركارد به‌ناوی خودی گه‌شتیاره‌وه بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه كارته بانكیه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و هاوڵاتییه‌كه‌ش روبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی هه‌ڵگری ژماره‌یه‌كی زۆر له ڤیزه‌كارد یان ماسته‌ركاردن به‌ناوی خه‌ڵكی دیكه‌وه و به‌ناوی خۆیان نییه، له كاتی گه‌شتكردنییان ڤیزه‌كارد یان ماسته‌ركارده‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و هه‌م هه‌ڵگری ئه‌مجۆره كارتانه‌ش و هه‌م ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه ڤیزه‌كارد یان ماسته‌ركارد به ناوییانه، روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه و كارته بانكییه‌كانیش بلۆك ده‌كرێن”.
ئاسایشی هه‌ولێر داواشی له‌هاوڵاتیان كردوه، “ئاگاداری به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانییان بن و رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكی دیكه به‌كارییان بهێنێت بۆ دروستكردنی هه‌ژماری بانكی و كارتی بانكی یان كارته‌كانییان بدرێته كه‌سانی دیكه و مامه‌ڵه‌ی پێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی نه‌بنه‌وه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *