جۆینی تیلیگرام بن

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی ئەمریکاو فەرنسا له‌باره‌ی ڕۆژاوای كوردستان ئاشكرا ده‌بێت

ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی ئەمریکاو فەرنسا له‌باره‌ی ڕۆژاوای كوردستان ئاشكرا ده‌بێت

فەڕەنسا و ئەمریکا بە نیازن هێز لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و رۆژئاوای کوردستان بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی رێگری لە هێرشی تورکەکان بۆ سەر کوردانی سوریا بگیرێت.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی ئەلعەرەبییە ئەو دووڵاتە پێشنیارێکی نوێیان خستۆتەڕوو بەوەی کەوا هێزەکانی هەردوولایان لە ناوچەی داماڵدراو لە چەک جێگیر بکرێن کە تورکیا پێی وایە هەڕەشەیە لەسەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا.

بە گوێرەی زانیارییەکان هەسەدە بەو پێشنیارە ڕازی بووە کە هێزەکانی ئەمریکاو فەرەنسا لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و تورکیا جێگیر بکرێن
.
کەناڵەکە وا بڵاویکردووەتەوە لە ئێستادا، چاوەڕێی وەڵامی تورکیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە.

لەو بارەوە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر قسەی بۆ میدیای فەڕەنسا کردووە و زانیارییەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و وتوویەتی ئەمە لەچوارچێوەی هەوڵەكاندایە بۆ كۆتایهێنان بە ململانێكان لەگەڵ توركیا.

هەروەها وتوویەتی داوا لە فەرەنسییەكان دەكەین هێز بنێرن بەمەبەستی دابینكردنی ناوچەی لەچەك داماڵراو، بەمەبەستی یارمەتیدانمان لە پاراستنی ناوچەكەو گرێدانی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ توركیا.

بڵاوبوونەوەی ئەم زانیاریە لە کاتێکدایە شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان گرووپە بە کرێ گیراوەکانی تورکیا و هێزەکانی هەسەدە لە منبج و بەنداوی تشرین بەردەوامە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو