جۆینی تیلیگرام بن

پەیامێک لە دۆناڵد ترەمپەوە بۆ عەلی خامنەیی

پەیامێک لە دۆناڵد ترەمپەوە بۆ عەلی خامنەیی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پەیامێکی زارەکیدا بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دەڵیت”هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم”.

دۆناڵد ترەمپ له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لەبه‌رده‌م باڵەخانەی کاپیتوڵ، كاتێك پرسیاری لێکرا ئایا پێش مەراسیمی دەستبەکاربونی کە بڕیارە لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت، پەیامێکی هەیە بۆ بۆ رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، ترەمپ وەڵامی دایەوە و وتی، “هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم”.

جیهان و ناوچەکە چاوەڕوانی قۆناغی داهاتو و سیاسەتی ترەمپن بەرامبەر بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، لەگەڵ پەرەسەندنی گرژیی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە کاتێکدا نازانرێت ترەمپ مەبەستی چییە لە قسەکانی و بەڕاستی بەنیازە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بکات.

ڕەنگە ساڵی 2025 بۆ ئێران ببێتە خاڵی وەرچەرخان؛ گەڕانەوەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، داڕمانی هاوپەیمانانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژییە ناوخۆییەکان ئەو هۆکارانەی کە توانای گرنگیان هەیە بۆ گۆڕانکاری.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە 20ی ئه‌م مانگه‌ له‌ كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كارده‌بێت، ڕەنگە سیاسەتی ئەو بەرامبەر بە ئێران گورزێکی نوێ بێت بۆ سەرکردایەتی ئێران دوای چەند گورزێك كه‌ وڵاته‌كه‌ له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردودا ڕوبه‌ڕوی بوه‌وه‌

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو