سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆبونه‌ته‌وه و بڕیاریداوه كه ڕێوشوێنه‌كان به كاتی ڕاده‌گیرێت و بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، ده‌شڵێت، “له ئه‌مڕۆوه شۆفێرانی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن”.
یەکێکی دیکە لە خاڵەکان ئەوەیە، نابێت ئەو ئۆتۆمبێلانە لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل کڕین و فرۆشتنیان پێوەبکرێت تاوەکو چارەسەرێکیان بۆ دەدۆزرێتەوە.
1. بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەکاتی راگیرا
2. ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەگەر تاوانی پێ نەکرابێت دەدرێنەوە خاوەنەکانیان
3. رێگری بکرێت لە داخڵکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا
4. یاسا بەرکارەکان بەسەر هەموو کەس و ئۆتۆمبێلێک وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت و نابێت کەس یاساشکێنی بکات
5. رێگە نادرێت کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە بکرێت تاوەکو بڕیار دەدەچێت
6. داوا دەکەین کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی هەولێر، دهۆک و سۆرانیش چارەسەر بکرێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *