مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگەیاند، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا ئه‌رێنی بون و هه‌ردولا رێكه‌وتون له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هەر پرۆژەیەک بۆ دابه‌شكردنی سوریا.
مه‌زڵوم عه‌بدی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس ڕایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی سوریا ڕێككه‌وتون”.
مه‌زڵوم عه‌بدی وتیشی، “مانگی ڕابردو كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له نێوان شاندی هه‌سه‌ده و به‌رپرسانی نوێی سوریا له دیمه‌شق ئه‌نجامدرا”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق به‌رونی ئه‌وه‌یانخستۆته‌ڕو، “ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیریی خاكی سوریاداین و هه‌مو جۆره پرۆژه‌یه‌كیش كه ببێته مایه‌یه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆسه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *