سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیێنێت کە وڵاتانی رۆژئاوا نابێت “ساویلکە بن” لەبارەی دەسەڵاتی نوێ لە سووریا لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، بەڵێنیش دەدات کە وڵاتەکەی پشت لە شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ناکات.
دوای ئەوەی لە رۆژانی کۆتایی ساڵی رابردوودا رژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریاوە کۆتایی پێهێندرا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە گوتەیەکیدا بۆ باڵیۆزەکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کرد، “نابێت ساویلکانە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانی رژێم لە سووریا بکەین.”
هاوکات لەبارەی شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستانیش قسەی کردووە و بە “جەنگاوەرانی ئازادی” ناوی بردوون و دەڵێت، فەرەنسا پشت لە “جەنگاوەرانی ئازادیی وەکو کورد ناکات،” کە شەڕی دژی گرووپە تووندئاژۆکان لە سووریا دەکەن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *