پزیشکێک دەڵێت، ددانە جیڕە خوویەکی خۆنەویستانەی ددانەکانمانە بە زۆری لە کاتی خەوتندا ڕوو دەدات کەسەکە هەستی پێناکات و چەند هۆكارێكی هەیە لەوانەش هەست کردن بە دڵە ڕاوکێ، توڕە بوون، زۆر خواردنەوەی چاو و قاوە.
دكتۆر زانیار عادل پزیشكی نیشتەجێی خولاو لە نوسینێكدا ئاماژە بە هۆكارەكانی ددانە جیڕە و نیشانەكانی دەكات.
دەقی نوسینەكەی :-
ددانە جیڕە خوویەکی خۆنەویستانەی ددانەکانمانە بە زۆری لە کاتی خەوتندا ڕوو دەدات کەسەکە هەستی پێناکات، هۆکارەکانی دروست بوننی ددانە جیڕە لە فشارەوە دروست دەبێت بۆ نمونە :
یەكەم- توڕە بوون .
دووەم- سەرنجدان -ترکیز.
سێیەم- هەست کردن بە دڵە ڕاوکێ
چوارەم- بەکارهێنانی ماددە کحولیەکان، جگەرە کێشان.
پێنجەم- زۆر خواردنەوەی چاو و قاوە
ددانە جیڕە چەند نیشانەیەکی هەیە لەوانەش:-
یەكەم- سەر ئێشە و ئازاری جومگەی شەویلگە و گوێ
دووەم- ئازار یان ڕەق بوونی شەویلگە لە کاتی جویندا
سێیەم- هەستیاری ددان بە ساردی و گەرمی
چوارەم- بوونی درز یان شکانی ددانەکانمان
پێنجەم-زیان گەیاندن بەو ددانەنانەی کە پڕکراونەتەوە یان کیفیان بۆ کراوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *