وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی نۆ ملیۆن كه‌س ناویان تۆمار كردوه و كارتی نیشتمانیان له ماوه‌ی ساڵی 2024 ده‌رهێناوه، به‌مزوانه‌ش خزمه‌تگوزاری “كارتی نیشتمانیهكهت له‌ماڵه‌وه وه‌ربگره” كارا ده‌كرێت و هه‌مو عێراقییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
لیوا ئه‌حمه‌د مه‌عموری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارتی نیشتمانی یه‌كگرتو له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ساڵی 2024 شاهیدی ده‌ستكه‌وتی زۆر بوین سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان، به‌و پێیه‌ی ناوه‌كه‌ی بو به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه و زانیاری مه‌ده‌نی له‌بری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كارتی نیشتیمانی.
وتیشی، “له ماوه‌ی ساڵی 2024دا، هه‌شت ملیۆن و 848 هه‌زار و 27 كه‌س له سیسته‌می زانیاری مه‌ده‌نی بۆ كارتی نیشتمانی تۆماركراون، كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆماركراون له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه‌وه له ساڵی 2015ه‌وه تا ئێستا گه‌یشتوه‌ته 42 ملیۆن و 81 هه‌زار و 166 كه‌س له سیسته‌می زانیاری مه‌ده‌نیدا”.
باسی له‌وه‌شكرد، له ساڵی 2024 له به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكان 19 ناوه‌ندی تۆماركردن كرانه‌وه كه له رێگه‌یانه‌وه هاوڵاتیان زانیاریه‌كانیان لێوه‌رده‌گیرێت به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی به‌بێ ره‌چاوكردنی شوێنی نیشته‌جێبونه‌كه‌ی.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م ڕێكاره به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كۆتایی به مامه‌ڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گیانی هاوڵاتیان هێنا له نێوان پارێزگاكان به‌هۆی نه‌بونی پێویستییه‌وه و ئاسانكارییه‌كی زۆری بۆ هاوڵاتیان كرد به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و هه‌روه‌ها بارگرانی دارایی به پێداچونه‌وه له پارێزگاره‌كانی دیكه كه ناویان تۆماركرابو.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پێویست ناكات تۆمار یان شوێنی له‌دایكبونی هاوڵاتیان له نێوان پارێزگاكاندا بگوازرێته‌وه چونكه ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی تۆماركردن له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێنه‌وه، جگه له‌وه‌ش سیستمی (كارتی نیشتمانیهكهت له‌ماڵه‌كه‌ت وه‌ربگره) له‌مساڵدا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، واته ئه‌و هاوڵاتیه‌ی خوازیاره نه‌چێته ئه‌و به‌شه‌ی كه ناوی تۆماركراوه، ده‌توانێت داوای كارتی نیشتمانیه‌كه‌ی بكات و به‌ئۆنلاین زانیاریه‌كان پڕبكاته‌وه و كارتی نیشتمانیه‌كه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
ڕونیشیكرده‌وه، “خزمه‌تگوزاری وێستگه‌ی مۆبایل كه له ساڵی 2024 ده‌ستیپێكردوه، له‌لایه‌ن 23 هه‌زار و 247 هاوڵاتیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌روه‌ها خزمه‌ت به حه‌وت هه‌زار و 823 هاوڵاتی ده‌كات كه له نه‌خۆشخانه‌كاندان یان له په‌ناگه و ماڵی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ به‌ساڵاچوان و خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتانیش ده‌گرێته‌وه.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *