جۆینی تیلیگرام بن

گۆڕانکارییەکانی سوریا چۆن شیعەکانی عێراقی تۆقاندووە؟

گۆڕانکارییەکانی سوریا چۆن شیعەکانی عێراقی تۆقاندووە؟

چارەنوسی عێراق بە کوێ دەگا و چی لێدێت؟

٧رۆژ: رێبوار حەمەلاو ئەحمەد

گۆڕانکارییەکانی سوریا و کەوتنی رژێمی ئەسەد، شیعەکانی عێراقی بە جۆرێک تۆقاندووە، ترسی ئەوەیان هەیە هاوشێوەی حیزبوڵلا و حەماس پەلامار بدرێن و دەسەڵاتیان لە عێراق بۆ هەمیشە کۆتایی پێ بهێندرێت.

شیعەکان دوای کەوتنی رژێمی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣ بەهاوکاری و دەست لە پشدانی ئێرانییەکان دەسەڵاتیان لە عێراق وەرگرت و بەوەش کۆتایی بە وەرزی دەسەڵاتی چەند دەیەی سوننەکان هات.

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و لە سەرکردە دیارەکانی شیعە لە شاری نەجەفەوە رایگەیاند دوژمن هەوڵی هاندانی ئێوە و ڕۆڵەکانتان دەدات بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە لەسەر بنەمای توانای گۆڕینی واقیعی ئێستای دەوڵەتانی ناوچەکە.

وتیشی ئێستا ئەرکەکەمان ئاڵۆزتر بووە، پێشتر تەنیا دەمانویست غەززە و باشووری لوبنان بپارێزین، بەڵام ئەمڕۆ ئەرکمانە ئەو ناوچەیە بپارێزین کە بەهۆی ڕووخانی دەسەڵاتی پێشوی سوریاوە کەوتووەتە بەر پێشێلکاری و دوژمنکاری.

مالیکی ئاماژەی بەوەکردووە ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 1968 و 1982 نووسراوەتەوە بۆ دابەشکردنی دەوڵەتانی دەوروبەری  کیانی زایۆنی بۆ کانتۆنی بچووک، تاکو کەس نەتوانێت بەرەنگاری ئەم کیانە ببێتەوە و ئەم دەوڵەتانە نەتوانن هاوپەیمانێتی دروست بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە بەردەوامە.

ئەم وتانەی نوری مالیکی هاوکاتن لەگەڵ ئەو دەنگۆ بەهێزانەی کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکەن بە پێچەوانە دەکرێنە ئامانجی گورزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل.

بە گوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکان، کۆتایی ساڵی رابردوو سودانی پەیامێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای پێگەیشتووە و لە بەشێکی پەیامەکەدا هۆشداری ئەوەی پێدراوە کە ئەگەر ئەو گرووپانە هەڵنەوەشێرێنەوە ئیسرائیل دەیانکاتە ئامانج.

پێشتر ئیسرائیل چەند جارێک بە ئاشکرا هەڕەشەی لە گروپەکانی ناو عێراق کردبوو کە تۆڵەی ئەو هێرشانەیان لێ دەکاتەوە کە کردوویانەتە سەر وڵاتەکەیان.

هاوکات ئەم هەفتەیە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیاری میدیاکان ئامانجی سەرەکی سەردانەکە پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، بەو پێیەی میلیشاکانی حەشد لەلایەن ئێرانییەکانەوە کۆنتڕۆڵ کراون و ئاڕاستە دەکرێن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو