وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پشتڕاستیكرده‌وه، هیچ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوریا نییه بۆ دابینكردنی نه‌وتی خاو بۆ ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لهڕونكردنهوهیهكدا بڵاویكرده‌وه، “هه‌ندێك له میدیاكان زانیاری‌یان له‌باره‌ی ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ سوریا خستۆته‌ڕو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) دوپاتیده‌كاته‌وه كه هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوریادا نییه بۆ دابینكردنی نه‌وتی خاو بۆ ئه‌و وڵاته، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاویش بۆ سوریا نه‌بوه تا رابگیرێت یان دهستیپێبكاتهوه”.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوای له میدیاكان كرد سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت بۆ” دڵنیابون له دروستی زانیارییه‌كان پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك، زانیاری له سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی وه‌ریبگرن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *