جۆینی تیلیگرام بن

پێکدادانی هەسەدەو گرووپەچەکدارەکان لە نزیک کۆبانی بەردەوامە

پێکدادانی هەسەدەو گرووپەچەکدارەکان لە نزیک کۆبانی بەردەوامە

٧ڕۆژ

پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدەو گرووپە چەکدارەکانی نزیک و هاوپەیمانی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین بەردەوامە، تورکیاش بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی ناوچەکەی کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی هەسەدە بە درێژایی شەوی رابردوو پێکدادنی توند لە نێوان هێزەکانیان و گرووپە چەکدارەکان بەردەوام بووە.

سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی پێنج جار ناوچەکانی دەورووبەری بەنداوەکەی بۆردوومان کردووەو هەوڵی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی لەو ناوچەیە داوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە رووبەڕوویان بوونەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هەسەدە ٧٢ ئەندامی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە دوایین پێکدادانەکاندا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

جیا لەوە رۆژی رابردوو فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی هاوپەیمانان بڵاویکردەوە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی کردنی هاوبەشەکانیان لە باکوری سوریا و بۆ ئەو مەبەستەش هاوکاری زیاتریان گەیاندووەتە ناوچەکە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، تورکیا لە ترسی خستنەخوارەوەی درۆنەکانی ئێستا پشت بە فڕۆکە ئێف شانزەکانی بۆ بۆردوومانی کردنی پێگەکانی هەسەدە لە نزیک بەنداوی تشرین و دەوروبەری کۆبانێ دەبەستێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو