جۆینی تیلیگرام بن

ئەوەی پێویستە لەسەر قەبزی بیزانیت

ئەوەی پێویستە لەسەر قەبزی بیزانیت

پزیشکێک دەڵێت، كاتێک کەسێک قەبزی بۆ درووست دەبێت، چوونە سەرئاویان كەمتر ڕوو دەدات یان ئەوەتە پیسایی ڕەق و وشكە و بە زەحمەت دەردەچێت، دەشڵێت، هەندێ کات هۆکارێکی نەخۆشی دەبێتە هۆی قەبزی و هەندێک کات هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ جۆری خواردن، شیوازی ژیانی مرۆڤەكان.

دكتۆر سانا نه‌وزاد پزیشكی نیشته‌جێی خولاو لە نووسینێكدا باسی قەبزی دەكات و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو حاڵەتە دەخاتەڕوو.

دەقی نوسینەکەی:-

كاتێک کەسێک قەبزی بۆ درووست دەبێت، چوونە سەرئاو یان كەمتر ڕوو دەدات یان ئەوەتە پیسایی ڕەق و وشكە و بە زەحمەت دەردەچێ.

هەندێ کات هۆکارێکی نەخۆشی دەبێتە هۆی قەبزی و هەندێک کات هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ جۆری خواردن، شیوازی ژیانی مرۆڤەكان.

هۆكارەكانی قەبزی چین؟

یەكەم- نەخواردنی ئاو و شلەمەنی زۆرو نەخواردنی سەوزەو میوەو خواردنە دەوڵەمەندەكان بە ڕیشاڵ.

دووەم- نەجوڵانەوە و وەرزشنەكردن.

سێیەم- نەچوونە توالێت لەكاتی گونجاو بۆ نموونە كاتی چون بۆ گەشت و سەیران.

چوارەم- نەخۆشییە ئەندامییەكانی وەك ڕەقبوونی دەمارەكان و پێكانی دڕكەپەتك و نەخۆشی قۆلۆن و گیرانی ڕیخۆڵەو نەخۆشی لاوازی ڕژێنی دەرەقی و لەكاركەوتنی گورچیلە و بەرزبوونەوەی ئاستی كالیسیۆم لە خوێندا لەوانەیە ببنە هۆی قەبزی.

پێنجەم- شێرپەنجەی قۆلۆن و رێكەو پرۆستات لەوانەیە ببنە هۆی قەبزی، قەبزی لەوانەیە بەهۆی كاریگەری لاوەكی هەندێ دەرمان درووست بێت وەك دەرمانە ئازارشكێنەكانی نمونەی مۆرفین و دژەخەمۆكییەكان ‌و ئەنتائەسید‌و حەبی ئاسن.

شەشەم- لەكەسانی بەساڵاچوون حاڵەتی قەبزی زۆرە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی دەرمانی هەمەجۆر كە زۆریان كاریگەری لاوەكی قەبزیان هەیە، هەروەها بەهۆی لاوازبوونی هێزی ماسولكەكانی كۆم ناتوانن بە تەواوەتی ڕیخۆلەكانیان خاڵی بكەنەوە، جیا لەوەش كەسانی بەساڵاچوو رۆیشتن و جووڵانەوەیان كەمە ئەمەش هۆكارێكی یارمەتیدەرە بۆ حاڵەتەكە.

حەوتەم-كاتێك كەسێك تووشی قەبزی دەبێت جگە لەوەی كەمتر ئەچێت بۆ توالێت و بڕی پیسایی كردنەكەی كەمتر دەبێتەوە، هەروەها لەوانەیە هەندێ ناڕەحەتی تریشی لەگەڵ بێت، وەك ئازاری كۆم و زەخت كردن و ئاوسان و ئازاری سك و كەمی ئیشتیهای خواردن و بێتاقەتی و هێڵنج و ڕشانەوە، ئەگەر قەبزیەكە زۆر بخایەنێت هەندێ ماكی تەندروستی لەوانەیە درووست بێت وەك مایەسیری و فتق و قڵیشی كۆم و خزانی كۆم و خزانی منداڵدان.

چی بکەین تا تاوشی قەبزە نەبین ؟

یەكەم- ئەنجامدانی وەرزش و جووڵانەوەی بەردەوام.

 دووەم- پەیڕەوكردنی چوونە توالێت ڕێك و پێك و بێ دواكەوتن.

سێیەم- خواردنی ئاو و شلەمەنی زۆر و سەوزە و میوەی وەك خەیار و كاهو و سڵق و نەعناع و سێو و هەرمێ و قۆخ بە توێكڵەوە.

ئەگەر ماوەیەکی زۆرە ئەم کێشەیەت هەیە و بێزاری کردویت دەتوانی بۆ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ و وەرگرتنی دەرمان و ڕێنمایی پێویست سەردانی پزیشك بکەیت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو