جۆینی تیلیگرام بن

لاهور شێخ جەنگی: ئەوانەی پێیان خوار داناوە، ڕاست دەکرێنەوە

لاهور شێخ جەنگی: ئەوانەی پێیان خوار داناوە، ڕاست دەکرێنەوە

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند، گۆڕانكاری گەورە رودەدات لە هەرێم و ناوچەكە، ئەوانەی پێیان خوارداناوە، پێیان راست دەكرێتەوە، دەشڵێت، “پارتی دو جار داوای كۆبونەوەیان لە بەرەی گەل كردوە و تا ئێستا لەگەڵیان كۆنەبوینەتەوە، هەورەها بڕیاریاریشمان نەداوە بۆ بەشداریكردن لە حكومەت یان شتێكی دیكە”.

لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، گۆڕانكاری گەورە رودەدات لە هەرێم و ناوچەكە، ئەوانەی قاچیان خوارداناوە، قاچیان راست دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئاگای لە كۆبونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نیە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان دو جار داوای كۆبونەوەیان لە بەرەی گەل كردوە، تا ئێستا لەگەڵیان كۆنەبونەتەوە.

لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشكرد، پێی وایە تا مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵ كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدەهێندرێت، بەڵام ئەوان وەی بەرەی گەل جارێ بڕیاریان نەداوە بۆ بەشداریكردن لە حكومەت یان هیچ شتێكی دیكە.

ئەوەشی خستەڕو، “دەسەڵاتدارانی هەرێمی كورستان، هیوایان بۆ خەڵك نەهێشتوەتەوە، من نەسیحەتیان دەكەم دەڵێم؛ كارێكی وامەكەن خەڵكی چەكتان لێهەڵبگرێت”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو