جۆینی تیلیگرام بن

فڕەنسا: پێویستە چارەسەری سیاسی بۆ پرسی كورد لە سوریا بدۆزرێتەوە

فڕەنسا: پێویستە چارەسەری سیاسی بۆ پرسی كورد لە سوریا بدۆزرێتەوە

وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە سوریاوە ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیە بۆ هاوپەیمانەكە لەسوریا، كە كوردەكان، دەشڵێت، “ئامادەن بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی هونەری و یاسایی لەبارەی نوسینەوەی دەستوری نوێ لە سوریا، هەروەها پشتیوانی نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی و مەسیحییەكان دەبین لەو وڵاتە”.

ژان نوئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا ئەمڕۆ هەینی لە دیمەشق بە میدیاكانی ڕایگەیاند، “ئومێدمان ئەوەیە سوریایەكی ئارام و بێ جەنگ ببینین، بۆیە دەبێت لەسەرتاسەری وڵاتدا دەنگی چەك خامۆش بكرێ، هەروەها لەكاتی سەردانمان بۆ گرتوخانەی سیدنایا توشی شۆك بوین لەو بارودۆخە دڕاندانەی كە دەستگیركراوان تێیدا ژیاون”.

ئاماژی بەوەشكرد، “دەبێت سوریا ئازادو خاوەن سەروەریی بێت، سوریای ئارام بە واتای وڵاتێكی بێ چەكی كۆمەڵكوژ دێت، ئەوەش باشترە بۆ سوریا و جیهانیش”.

وەزیری دەرەوەی فڕەنسا باسی لەوەشكرد، “پێویستە چارەسەرێکی سیاسی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی فڕەنسا، کە کوردن، بدۆزرێتەوە، تاوەکو ئەوان بە تەواوی لەم پرۆسە سیاسییەدا کە ئێستا دەستپێدەکات بەشداربن، پێویستە ئاگربەست بەردەوام و درێژخایەن بێت”.

ئەوەشی خستەڕو، ئامادەن بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی هونەری و یاسایی لەبارەی نوسینەوەی دەستوری نوێ لە سوریا و جەخت دەكەن لەسەر ئەوەی ئەوان لە پشت نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی و مەسیحییەكان دەبن لەو وڵاتە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو