جۆینی تیلیگرام بن

نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 12 دیاریکرا، لە سلێمانی گرانترینە

نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 12 دیاریکرا، لە سلێمانی گرانترینە
نرخی ئەمپێری کارەبا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کرا. لە سلێمانی گرانترینە و لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە 22 هەزار دینارە.
لە مانگی کانوونی یەکەمدا، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە هەموو هەرێمی کوردستان کەمبوونەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان زیاد بکات.
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند: “موەلیدە ئەهلییەکان لە مانگی کانوونی یەکەمدا رۆژانە 15 کاتژمێر و نیو کاریانکردووە، نرخی ئەمپێرێک کارەبا بە گوێرەی کارکردنی موەلیدەکان لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازە، نرخەکە لە نێوان 5 هەزار دینار تاوەکو 19 هەزار دینارە.”
نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدەکانی سەنتەری شاری هەولێر بە 41 دینارە و لە ناو بازاڕ 48 دینارە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر وتی، “لە مانگی 12دا موەلیدەکان لە ناوشاری هەولێر 351 کاژێر تاوەکو 460 کاژێر کاریانکردووە، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 14 هەزار و 500 دینار تاوەکو 18 هەزار 750 دیناربووە.”
بە وتەی خۆران خۆرانی، لە ناو بازاڕدا نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 8 هەزار 750 دینار تاوەکو 10 هەزار و 500 دینار بووە، لە دەوروبەری هەولێرش نرخی ئەمپێرێک لە 5 هەزارەوە دەستیپێکردووە تاوەکو 19 هەزار و 750 دینار.
هەکار هروری، نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک دەڵێت: “بۆ مانگی 12 لە ناو شاری دهۆک نرخی یەک ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە 9 هەزار و 250 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 20 هەزار و 250 دینار.”
نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک دەڵێت، لە مانگی رابردوو لە پارێزگاکە موەلیدەکان 480 کاژێر کاریان کردووە.”
هەروەها عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی رایگەیاند: “نرخی یەک ئەمپێر بۆ مانگی کانوونی دووەم لە نێوان 14 هەزار تاوەکو 22 هەزارە.”
بە وتەی عوسمان محەمەد، موەلیدەی ناو گەڕەکەکان لە مانگی 12دا 350 کاتژمێر کاریانکردووە، موەلیدەی 24 کاتژمێری نزیکەی 530 کاتژمێر کاریانکردووە، ئەوانەی ناو بازاڕیش 430 کاتژمێر کاریان کردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو