جۆینی تیلیگرام بن

هەسەدە، ئازادکردنی ژمارەیەک شەڕڤانی راگەیاند

هەسەدە، ئازادکردنی ژمارەیەک شەڕڤانی راگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، ئازادکردنی ژمارەیەک شەرڤانی دەستگیرکراوی لای گرووپەچەکدارەکانی نزیک بە تورکیای راگەیاند، هاوکات فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیاشی خستە خوارەوە.

بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە هەسەدە، لە ئۆپراسیۆنێکدا 15 شەڕڤانیان لە دەست گرووپە چەکدارەکان رزگارکردووە کە ژمارەیەکیان لە کاتى داگیرکردنى عەفرین لە 2018 دەستگیرکرابوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان سێ لەو شەڕڤانە ئازادکراوانە خەڵکى هەرێمی کوردستانن، تا ئێستا هەسەدە لەو بارەیەوە بە فەرمی هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ دیمەنی خستنە خوارەوەی درۆنێکی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە کراوەتە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییەکان درۆنەکە لە جۆری بەیرەقدار بووە لەکاتی بۆردوومان کردن و سیخوڕی کردن بە سەر هێزەکانی هەسەدە لە نزیک بەنداوی تشرین خراوەتە خوارەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمی هەسەدە، هێزەکانیان توانیویانە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و راداری سوپای تورکیا لە ناوچەکانی دەورووبەری بەنداوەکە تێک بشکێنن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو